محەمەد وەتمان: دەبێ ڕێککەوتنە سیاسییەکەی پارتی و یەکێتی جێبەجێ بکرێت

 محەمەد وەتمان: دەبێ ڕێککەوتنە سیاسییەکەی پارتی و یەکێتی جێبەجێ بکرێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، کەس ناتوانێ لەنێو حزبەکەیدا واژۆی کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ”بشکێنێت“ و ئەو ڕێکککەوتنەی بە واژۆی ئەو کراوە، دەبێ جێبەجێ بکرێت.



محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕاگەیاند: بەلای یەکێتییەوە حەتمییە کە لە کۆبوونەوەی پێکھێنانی حکوومەتدا دەبێ بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دا، ئەمڕۆش نەبێ، سبەی دەبێ ڕێککەوتن بکرێ، چونکە یەکێتی و پارتی ناکرێ پێکنەیەن، بەڵکوو دەبێ پێکەوە حکوومەت پێکبێنن".



ڕوونیشی کردەوە کە دەبێ ڕێککەوتنە سیاسییەکەی نێوان یەکێتی و پارتی کە لە ٤ی ئاداری ٢٠١٩دا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی بە نوێنەرایەتیی پارتی و کۆسرەت ڕەسووڵ بە نوێنەرایەتیی یەکێتی واژۆ کرا، ”جێبەجێ بکرێت“. گوتیشی: ”۱۰۰٪ دەبێ ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێ و واژۆی کۆسرەت ڕەسووڵ پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە".



لەبارەی ھەوڵی تێکدانی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی لەلایەن گرووپ و باڵەکانی یەکێتییەوە، ئەو سەرکردەیەی حزبەکە ڕای گەیاند: ”باوەڕ ناکەم کەس بتوانێ ئەم ڕێککەوتنە و ڕێککەوتنی کاک کۆسرەت بشکێنێ، تا ئێستا کەسیش ناڕازی نەبووە".







باسنیوز
Top