وەزارەتی تەندروستی نرخی نەشتەرگەریی ئێواران لە نەخۆشخانە حکوومییەکان دیاری دەکات
د.خاڵس قادر، گوتهبێژی وهزارهتی تهندروستی حكوومەتی ههرێمی كوردستان راگهیاند: "بەپێی بڕیارێكی تازەمان،نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكوومییەكان لە كاتی ئێواراندا دەكرێتە پارە، بەو پێیە نرخی نەشتەرگەرییەكە نابێت لە 50 هەزار دینار كەمتر و لە 500 هەزار دینار زیاتر بێت".
گوتیشی: "هاوكات دەبێت تەواوی ئەو نەشتەرگەرییانەی لە دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانە حكوومیەكان بە بێ بەرانبەر ئەنجام دەدرێن، لە دەوامی ئێوارانیش ئەنجام بدرێن".
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەو بڕیارە دەبێـتە هۆی خێرا ڕایی كردن و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ هەموو ئەو نەخۆشانەی كە نۆرەیان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری گرتووە،هاوكات پێشبڕكێیەكی نەخۆشخانە ئەهلییەكانیش دەبێت بۆ ئەوەی ئەوانیش نرخی نەشتەرگەری داببەزێنن.
باسنيوز
