ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەکێتیەكان و باڵەكانی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان  لەگەڵ یەکێتیەكان و باڵەكانی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی و یه‌كێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

پێشتر لە 5ی شوباتی ئەمساڵ پارتی و یەكێتی لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتبوون، بەڵام رێككەوتنەكە نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە، دواتر لە 4/3/2019 پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتنێکی سیاسییان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ واژۆ کرد.

پێشتر یەكێتی رایگەیاندووە، كە بۆ شاندی دانووستانكاری خۆی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ پارتی گۆڕیووه‌.





K24
Top