ھەنگاوەكانی چاكسازیكردن لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر دەكرێن

ھەنگاوەكانی چاكسازیكردن لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر دەكرێن
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و دوای جەژنی نەورۆز ھەنگاوەكانی چاكسازی خێراتر ده‌كرێن.

لیوا بەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "پرۆسەی چاكسازیكردن لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، بەڵام ھەندێك كار ھەیە پێویستی بە بڕیاری حكوومەت ھەیە و چاوەڕێی پێكھێنانی حكوومەتی نوێ دەكەین، ھەندێك یاساش ھەن پێویستە لە پەرلەمان دەربچن، بۆیە ئەو كارانە ماون ئەنجام بدرێن و چاوەڕێ دەكرێت لە دوای جەژنی نەورۆز ھەنگاوەكانی چاكسازی خێراتر بكرێن".

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گوتیشی: "پرۆسەكە ھەنگاوی باشی بڕیوە و بەردەوامیشین لە كاركردن، بڕیاریش دراوە كە ئەو پرۆسەیە درێژەی هەبێت و جێبەجێ بكرێت".

لە ئێستادا پڕۆژەیەكی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ھەیە، كە لە ٣٥ خاڵ پێك ھاتووە و ماوەیەكی زۆریشە وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە چاكسازییەیە.
kdp-
Top