عەلی قادر: چوار بنكەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە ھەولێر كراونەتەوە

عەلی قادر: چوار بنكەی بایۆمەتریی دەنگدەران لە ھەولێر كراونەتەوە
لە ھەولێر ژمارەیەك بنكەی بایۆمەتریی دەنگدەران كراونەتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ئەو بنكانە بكەن بۆ خۆتۆماركردن، شارەزایەكی ھەڵبژاردنیش دەڵێ، ھەڵبژاردن مافی یاسایی هاووڵاتیانە و پێویستە ھەموو دەنگدەرێك بەشداری لە بایۆمەتریدا بكات.

عەلی قادر، سەرۆكی فەرمانگەی پارێزگای ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ده‌ڵێ، چوار بنكەی كۆمسیۆن لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە ڕووی هاووڵاتیاندا كراونەتەوە و ئەو كەسانەی بەشدارییان لە پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگداندا نەكردووە، دەتوانن ھەر كاتێك بیانەوێ خۆیان لەو سیستەمە نوێیەی كۆمسیۆندا تۆمار بكەن.

لای خۆشیەوە، ھۆگر چەتۆ، رێكخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی ھەڵبژاردنەكان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پێویستە لایەنە سیاسییەكان و حكوومەت و راگەیاندنەكان ھانی هاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بدەن بۆ بەشداریكردن لە پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدەراندا و ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
kdp-
Top