"بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم چاوەڕێی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکەین"
بەھمەن کاک عەبدولڵا، بڕیاردەری فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان چاوەڕێی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکەین، ئەگەر گەیشتنە ڕێککەوتن کارێکی باشە و دەست بە ھەمواری یاساکە دەکەین و ئەگەر نەشگەیشتنە ڕێککەوتن یاساکە ھەر ھەموار دەکرێتەوە، چونکە یاساکە ھەیە و ئەگەر ڕێککەوتن ھەبێت لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا ھەمواری دەکەینەوە."
بەھمەن کاک عەبدولڵا گوتیشی: "ئەگەر ڕێککەوتن ھەبێت ھەر لەو مانگەدا یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ھەموار دەکەنەوە بۆ ئەوەی دواتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش ھەڵبژێردرێت."
kdp-
