لە سلێمانی چاڵی نێو شەقامێک چاک ناکرێتەوە و بە ناچاری نەمامی تێدا دەچێندرێت
بەپێی بەدواداچونی (باسنیوز)، ئەو دوو گەنجە لە ڕێگای گوندی (مێرگەسەر)ی سەر بە شارەدێی (بێتواتە)ی سنووری شاری (ڕانیە)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، نەمامێکیان لەنێو چاڵێکی ناوەڕاستی شەقامێکی گوندەکەیان چاندووە، کە ڕێگایەکی سەرکییە و دەڤەری سۆران بە ئیدارەی ڕاپەڕین دەبەستێتەوە.
وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێناوە و دەستخۆشییان لێ کراوە، داواش لە لایەنی پەیوەندیدار کراوە کە ئاوڕێکی جددی لە چاککردنەوەی ڕێگاکە بدەنەوە و چاکی بکەنەوە.
باسنيوز
