له هه‌ڵه‌بجه هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵات کرا
عەلی عابدی، کە یەکێکە لە هونەرمەندە گۆرانیبێژە، ژەنیار و ئاوازدانەرە دەروەستەکانی کوردە کە خاوه‌نی سروودی (به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن)ە، کە تایبەتە بە کارەساتی هەڵەبجە و هەر لە ساڵانی هەشتاوە لە زین و هزری گوێگری کورددا جێگای گرتوووە.
حیكمه‌ت فائیق، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه لەمبارەوە، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانمان بۆ هونه‌رمه‌ندی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهه‌ڵات کاک (عه‌لی عابدی) ڕێک خست کە یه‌كه‌م كه‌س بووه سروودی (به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن)ی بۆ هه‌ڵه‌بجه گوتووه و تێدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانمان پێشكه‌ش كرد و وه‌ك وەفا و ئەمەگێک له‌و كاره‌ی كه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووە".
عه‌لی عابدی، هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌باره‌ی كارهكهیهی خۆیه‌وه ڕايگه‌یاند: "كاتێك تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕووی دا، من له تاران كرێكاریم ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من هه‌ر خه‌ریكی كاری ئه‌ده‌بی و میوزیكیش بووم، له تاران گه‌ڕامه‌وه و داوام له هاوڕێیه‌كم كرد كه شیعرێكم پێ بدات من كاری له‌سه‌ر بكه‌م و بیكه‌ین به گۆرانییه‌ك یان سروودێك، له‌و كاته‌شدا نامیلكه‌كه‌ی شیعریی مامۆستا (ڕه‌فیق سابیر) چاپ کرابوو ، ئه‌و هاوڕێیه گوتی: "با له‌وه شیعرێك بكه‌ین به گۆرانی، به‌ڵام من گوتم: نا با شتێك بكه‌ین ده‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێت".
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتی: "ئیدی ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌و شیعره‌ی مامۆستا ڕه‌فیق سابیری به دهستكارییهكهوه ده‌ستی تیخست و كۆده‌نگییه‌كی درووست كرد، منیش ئه‌و ئاوازه‌م له‌سه‌ر دانا و له ڕێگه‌ی قوتابییهكمهوه به‌ناوی (هێدی قادر) ی كه خه‌ڵكی سه‌رده‌شته، ئاوازه‌كه‌ی هێنایه كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) تۆماریان كردووه".
به گوته‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وكاته‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ی بەرهەم هاتووە، ڕێژیمی سه‌دام حوسێن نه‌ڕووخاوه و له‌ناو باشووری كوردستانیش كه‌س زاتی نه‌بووه باسی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكات.
گوتیشی:"ئاواز و مۆسیقای سروودی به (ته‌نیا جێم مه‌هێڵن) یه‌كه‌م كه‌س من دامناوه و هه‌ست به بوونی غه‌در ده‌كه‌م كه لێم كراوه، چونكه 31 ساڵه نه‌یانهێشتووه لێره بزانریت كێ ئه‌وه كاره‌ی كردووه، پێم وایه وه‌ك بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه منیشیان بریندار كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دڵخۆشم و ڕۆژێكی شیرینه بۆم، كه ڕێزیان لێگرتم، داواش ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر ئیمكانیه‌ت هه‌بیت ئه‌م سرووده له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری دووباره به‌ناوی منه‌وه تۆمار بكریته‌وه".
عەلی عابدی شاعیر، ئاوازدانەر و نووسەر و ژەنیار و توێژەری موزیک، ساڵی 1348ی ھەتاوی (1970ی زایینی) لە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتیی کوردستان لەدایک بووە و ساڵی 1364ی ھەتاوی (1985ی زایینی)یەوە بە شیعر و شاعیری چالاکی خۆی دەست پێ کردووە و دوای ساڵێک بەھۆی زەوق و بەھرەی لە بواری موزیک‌دا وەک میوزیکزانێکی بە توانا ھاتووەتە مەیدانی ھونەرەوە و لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی چەندین گۆرانی و سروودی نیشتمانی بەناوبانگ بخولقێنێ و ھاوکات تا کۆتایی دەیەی شەشتی ھەتاوی (80ی زایینی) لە ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری سەقز وەکوو شاعیر ئەندام بووە و بواری شیعری درێژە پێداوە.
ئەم ھونەرمەندە لە ساڵی 67 تا ساڵی 70ی ھەتاوی بەرپرسی ئەنجومەنی موسیقای شاری سەردەشت و لە ئەنجومەنەدا ماوەی 3 ساڵ وەک مامۆستا وانەی موزیکی وتووەتەوە و ھاوکاتیش سەرپەرستیی تیپی موزیکی ئەو شارە بووە و یەکێک لە بناغەدانەران و گەشەپێدەرانی موزیکی ئەو شارە بووە. ناوبراو ھاوکات لە نزیک ساڵانی 70 ی ھەتاوی (90ی زایینی) ماوەی 2 ساڵ سەرپەرشت و ئاوازدانەری تیپی مۆسیقای (سروە)ی شاری سەقزی لە ئەستۆ بووە و لە ساڵی 73ی ھەتاوی (92ی زایینی) تیپی مۆسیقای نەکەرۆزی دامەزراندووە. عەلی عابدی لە ناوەڕاستی دەیەی 70ی ھەتاوی (90ی زایینی) ئەزموون و دەرسی مۆسیقای لەلای مامۆستا موجتەبا میرزادە وەگرتوو، ھەروەھا ماوەی 26 ساڵە لە فێرگە گشتی و تایبەتییەکاندا وانەی موزیک دەڵێتەوە و لە زۆربەی شارەکانی کوردستان گەلێک کەس لە سەردەستی ئەو پەروەردە و ڕاھێنانی ھونەرییان دیوە.
هونەرمەند عەلی عابدی تا ئێستا 4 کتێبی لە بواری موزیک‌دا بڵاو کردووتەوە بریتین لە:
1-(بە تەنیا جێم مەھێڵن) کە وەرزێک لە ئاوازەکانی ئەم ھونەرمەندەیەکە ساڵی 2004 زایینی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئیدارەی سلێمانی چاپ کراوە.
2 – (لە دڵمایە) کۆکراوەی بەرھەمەکانی ڕەشید فەیزنژاد کە لەلایەن کاک عەلی لەسەر ئەرکی خۆی ساڵی 2006 چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
3- (ژیلان) بەرھەمێکی موزیکال بە شیعر و نۆت و نەقاشی و گۆرانییەوە بۆ منداڵان ئامادەی کردووە ساڵی 2012 لە لایەن ڕێکخراوەی ئیزیرتوو چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
4 - (زایەڵە) 31 گۆرانی کوردی بۆ (تار و سێ تار و سەنتوور ) نووسراوەتەوە ساڵی 2013 چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەم هونەرمەندە ڕەسەن و دەروەسەت خاوەنی دەیان گۆرانیی و سروودی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕی و گۆرانیی دیکەیە کە تێکست و ئاوازی هی خۆیەتی و ئێستا بە یارمەتیی کوڕەکەی (دڵزار عابدی) و چەندان گەنجی هونەرمەندی دیکە ناوەندی پەروەردە و توێژینەوەی نەکەرۆز بەڕێوە دەبەن و تێیدا وانەی مۆسیقای کوردی دەڵێنەوە.
باسنيوز
