رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پۆستەکەیدا نامێنێت

رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پۆستەکەیدا نامێنێت
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە پۆستەکەی نامێنێتەوە و بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەو حزبە کۆنگرەی خۆی بگێڕێت.

لە کەسێکی نزیک لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، ناوبراو لە ئێستاوە بە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی گوتووە، لە کۆنگرەی داھاتوودا خۆی کاندید ناکات.

لەمبارەیەشەوە ئەنوەر عەنەبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوە ڕايگەیاند: "راستە رابەری گشتی لە کۆنگرەی داھاتوودا خۆی کاندید ناکاتەوە".

ڕوونیشی کردەوە: "لەئاستی رابەر و مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەدا دووجار کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە ناڕازییەکانی بزووتنەوە کراوە، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، رەنگە لەچەند رۆژی داھاتوودا دووبارە لەگەڵیان قسە بکرێتەوە".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوە رەتی کردەوە کە ئەو سەرکردە نارازییانە بیانەوێت بچنە ناو هیچ حزبێکەوە.











باسنيوز
Top