لە سنووری كەركووك تەرمی دوو چەكداری داعش دۆزرایەوە

لە سنووری كەركووك تەرمی دوو چەكداری داعش دۆزرایەوە
لە سنووری شارەدێیەكی سەر بە پارێزگای كەركووك، تەرمی دوو چەكداری تیرۆریستی داعش دۆزرایەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی لیوا سەعەد مەعەن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كە ئەمڕۆ دووشەممە 18/3/2019، بڵاوی كردەوە و تێیدا هاتووە، ئاژانسی هەواڵگیری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تەرمی دوو چەكداری تیرۆریستی داعشیان لە سنووری شارەدێی رەشادی سەر بە كەركووك دۆزیوەتەوە.

راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو دوو چەكدارەی داعش لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەیەكی داعش لە سنووری رەشاد كوژراون.

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەوە كاتەوە جگە لەوەی دۆخی سەنتەری كەركووك خراپە، جموجۆڵی داعشیش لە دەوروبەری كەركووك زیادی كردووە.








باسنيوز
Top