ئەفسەرێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بانە کوژرا

ئەفسەرێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بانە کوژرا
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی ڕابردوو لە سنوورەکانی بانە بەهۆی تێکهەڵچوونی چەکداری، ئەفسەرێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

جیاواز لە ماڵپەڕەکانی ئێران ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی ڕابردوو 2019.3.17 بە کاتی ئێران لە سنووری بانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی گروپێکی چەکدار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران، ئەفسەرێک بەناوی "ئەبووزەر حمزە کوردخێرەدی"، خەڵکی شاری مەلایری سەر بە هەمەدان کوژراوە.

تا ئێستا هیچ و گرووپ و حزبێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتیی ئەو ڕووداوەیان نەگرتووەتەوە ئەستۆ، بەڵام میدیا فەرمییەکانی ئێران کوژراونی ئەو ئەفسەرەی هێزی پاسەوانی سنووریان پشتڕاست کردووەتەوە.

شەوی هەینیی ڕابردووش لە سنووری "کانی‌چنارە"ی سەر بە مەریوان تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئێران و حزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی دابوو، بەڵام وردەکاری لەبارەی ئەو تێکهەڵچوونە بڵاو نەکرایەوە.










باسنيوز
Top