گۆڕان: یەكێتی ھێشتا ڕکابەری لەناو خۆیاندا ھەیە و ناتوانن كێشەكانی خۆیان یەكلایی بكەنەوە

گۆڕان: یەكێتی ھێشتا ڕکابەری لەناو خۆیاندا ھەیە و ناتوانن  كێشەكانی خۆیان یەكلایی بكەنەوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەکانی نەبووە و ”وەک پێویست نەھاتوونەتە پێشەوە“.



ڕزگار محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕاگەیاند: تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە یەکێتی بە یەک کاندید یان دوو کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان دێن، یان ھێشتا ڕکابەر لەناو خۆیاندا ھەیە؟“.



ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەنگدانیان بە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، نەیشاردەوە کە بۆ ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکەی یەکێتی لەناو پەرلەمان بدەن، ”دەبێ یەکێتی ئەو جێگایانەی کە بەپێی شایستەی ھەڵبژاردن مافی گۆڕانە، وەک خۆی بیانخاتە بواری جێبەجێکردنەوە“.



ڕوونیشی کردەوە، کاتی خۆی ڕێککەوتنێکی ھاوبەش لە نێوان گۆڕان و یەکێتی ھەبوو و ”نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئێستاش لەگەڵ یەکێتی چەند بەرکەوتەیەکمان لە حکوومەتی خۆجێیی ھەیە، بەڵام ئەوان وەک پێویست نەھاتوونەتە پێش، بۆ نموونە ئیدارەی گەرمیان، پەروەردەی گەرمیان و ناوچەکانی دیکەش کە بە پێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن بەرکەوتەی ئێمەن“.











باسنیوز
Top