چوار ڕۆژێک دوای نەورۆز دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019ی فەرمانبەر و موچەخۆران بکرێت.

چوار ڕۆژێک دوای نەورۆز دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019ی فەرمانبەر و موچەخۆران بکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019ی فەرمانبەر و مووچە خۆران دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی، سەرجەم فەرمانگەکان لە رێگەی گەنجینەکانەوە ئاگادار کراونەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی 1ی 2019ـە بە مەبەستی وردبینی کردن بۆیان ڕەوانە بکەن.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، مووچەی مانگی 1ی 2019 هاوشێوەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بەبێ پاشەکەوتە، بەڵام وەکو مانگی 12ی 2018 بە دوو لیست وردبینی تێدا ناکرێت بەڵکو بە یەک لیست وردبین دەکرێت، فەرمانگەکانیش لەوبارەیەوە رێنماییان پێدراوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت چەند ڕۆژێک دوای نەورۆز یاخود سەرەتای مانگی چوار دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019ی فەرمانبەر و موچەخۆران بکرێت.

ڕۆژی هەینی 8ی ئاداری 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند، مووچەی مانگی 12ی 2018ـەش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.




باسنیوز
Top