کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەردەوام دەبێت
فەرید یەعقوب، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: سەرجەم پەرلەمانتاران گەیشتنە پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان دەست پێبکات بەمەبەستی ھەڵبژاردنی سەرۆک و جێگر و بڕیادەری لێژنە ھەمیشییەکانی پەرلەمان".
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەگەر هەیە تا سبەی سێشەممە ١٩ی ئادار، بابەتی سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری لێژنەکان یەکلا بکرێتەوە.
باسنیوز
