كۆمه‌ڵ خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
له‌و باره‌یه‌وه، كامه‌ران بابان زاده، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
گوتیشی: ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
روونیشیكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی
به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ بكرێت.
كامه‌ران بابان زاده باسی له‌وه‌شكرد، راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتاییان له باره‌وه بدرێت.
k24-
