بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: له‌گه‌ڵ پارتی كار به رێككه‌وتنه‌كه‌مان ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ، کۆبوونەوەى ئاسایی جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا گفتوگۆ لەبارەى دیاریکردنى پێوەرەکانى دیاریكردنی کاندیدانى گۆڕان بۆ پۆستەکان لە کابینەى نوێ کرا.
هۆشیار عومه‌ر، گوتیشی: گۆڕان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌ماندا به هه‌نگاوێكی ئیجابی ده‌زانێت بۆ درووستبوونه‌وه‌ی متمانه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان. چونكه له هه‌رێمی كوردستان به هۆی قه‌یرانی متمانه‌وه، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تیش دواكه‌وتووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌ماندا، به‌ره‌و پێشچوونێكه له پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسه ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌یه و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له یهكلاكردنهو
هی به‌شداری بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی، گوتی: پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه كردووه‌ته‌وه و یه‌كێتی داوای چه‌ند پۆستێكی كردووه، ئێمه داوامان نه‌كردووه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ر كاتێك په‌رله‌مان ئاماده بێت بۆ تاوتوێكردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێمه به‌شدار ده‌بین و ده‌نگی پێ ده‌ده‌ین.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی گۆڕان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، هۆشیار عومه‌ر، گوتی: بنه‌مای كاری ئێمه پشت به كۆبوونه‌وه ده‌به‌ستێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه له پێناو كۆبوونه‌وه‌دا نه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای دیاریكراو بێت.
