"دەست بە فراوانکردنی ڕێگەی هەولێر کۆیە دەکرێت"
ئه‌ندازیار هونه‌ر نووری, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕێگای هه‌ولێر _كۆیه به گوژمی چوار ملیار دینار فراوان ده‌كرێت, كه بڕی پاره‌كه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین كراوه, ئێستا له قۆناغی ته‌نده‌ردایه، ڕه‌نگه بۆ به‌ڵێنده‌ره‌كان ئاشكرا بكرێت و ماوه‌ی 30 ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت".
هونه‌ر نووری گوتی: "ئومێد ده‌كه‌ین له دوای نه‌ورۆز ئه‌و پرۆژه‌یه بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه كه بڕی مه‌تر و نیو پانیی شه‌قامی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر بۆ كۆیه زیاد ده‌كات".
هونه‌ر نووری ڕایشیگه‌یاند: "ئەو پرۆژه‌یه كارئاسانییه‌كی زۆر بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات و مه‌ترسیی هاتوچۆش كه‌م ده‌كاته‌وه."
kdp-
