"کورد بە مەرج دەنگ بە پڕۆژەیاسای ڕەگەزنامەی عێراقی دەدات"
زۆرینەی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای نوێی ڕەگەزنامەی عێراقییان ڕەت کردووەتەوە. ناسر یوسف، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق گوتی: "ئێمەیش تێبینیمان ھەیە وەکو کورد لەسەر ھەمواری یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی، بەڵام ئێستا تەنیا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، ئێمە تێبینیی خۆمان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار لە ھە
رێمی کوردستان و چاوەڕێی پێشنیاری ئەوانین."
بەگوێرەی پڕۆژەیاسای نوێ، دەسەڵاتی زۆر بە وەزیری ناوخۆی عێراق دراوە، مافی ڕەگەزنامەی عێراقی بە ھاووڵاتیانی بیانی بدات، ئەندامەکەی لیژنەی ناوخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕاستە تێبینیی زۆری لەسەرە، بەڵام کە پەسەند کرا بە دڵی ئێمە و لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستاندا نەبێت، ئەوە بێگومان وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕەتی دەکەینە و ئەگەر بۆمان بکرێت ناشھێڵین تێپەڕێندرێت، زۆرێک لە فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانیش لەبنەڕەتدا ڕەتی دەکەنەوە."
ناسر یوسف ڕوونی کردەوە: "ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان داخوازییەکمان ھەیە، ئەویش لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستانە و کۆتاییھێنان بە ھەموو ئەو کێشانەی لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دروست کراوە، مەرجی کورد چارەسەری کێشەی ڕەگەزنامەی ھاووڵاتیانی خۆمانە.
kdp-
