گۆڕان دوا بڕیاری خۆیان لەبارەی پۆستەکان دەدەن

گۆڕان دوا بڕیاری خۆیان لەبارەی پۆستەکان دەدەن
جڤاتی گشتی و نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی دانانی میکانیزمی بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ پڕکردنەوەی سەرجەم ئەو پۆست و وەزارەتانەی بۆیان دیاری کراوە، لە کۆبوونەوە دان.


ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی و نیشتمانیی گۆڕان تایبەتە بە ھەنگاوەکانی داھاتووی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان".

ڕوونیشی کردەوە، دوێنێ جڤاتی گشتی کۆ بوونەوە و پێشنیازەکانی خۆیان لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنی پۆستەکان ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کردووە و ”ئەمڕۆ بڕیار لەسەر پۆستەکان دەدەین".

دەربارەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکان ھێمن شێخانی، ئاماژەی بەوەش دا: "پڕکردنەوەی پۆستەکان لەڕێگەی سیڤییەوە دەبێت، من ھیچ زانیارییەکم لەسەر کانیدیدەکان لا نییە، بەڵام ئێمە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بۆ ئەو پۆستانە دادەنێین، چونکە ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکە و دەمانەوێ لەم کابینەیەدا زۆرترین خزمەتی خەڵک بکەین".











باسنیوز
Top