سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك: داعش بە هێزەوە گەڕاوەتەوە سنووری كەركووك
مەسروور ناجی جبووری، گوتەبێژی دەستەی سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك، ڕايگەیاند: "جموجۆڵی داعش لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە لە سنووری كەركووك هەیە، بەڵام ئێستا زیاتر جموجۆڵ دەكەن و كردەوەی تیرۆریستی لە دەوروبەری كەركووك ئەنجام دەدەن".
گوتیشی: "داعش بەهێزەوە گەڕاونەتەوە سنوورەكە و پێویستە هەوڵی جدی بدرێت بۆ رێگەگرتن لە كردەوە تیرۆریستەكانیان، هەروەها لەنێوبردنیان".
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەوە كاتەوە جگە لەوەی دۆخی سەنتەری كەركووك تێك چووە، جموجۆڵی داعشیش لە دەوروبەری كەركووك زیادی كردووە.
باسنيوز
