سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك: داعش بە هێزەوە گەڕاوەتەوە سنووری كەركووك

سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك: داعش بە هێزەوە گەڕاوەتەوە سنووری كەركووك
گوتەبێژی دەستەی سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك ڕای دەگەیەنێت، تیرۆریستانی داعش بە هێزەوە گەڕاونەتەوە سنووری كەركووك.

مەسروور ناجی جبووری، گوتەبێژی دەستەی سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك، ڕايگەیاند: "جموجۆڵی داعش لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە لە سنووری كەركووك هەیە، بەڵام ئێستا زیاتر جموجۆڵ دەكەن و كردەوەی تیرۆریستی لە دەوروبەری كەركووك ئەنجام دەدەن".

گوتیشی: "داعش بەهێزەوە گەڕاونەتەوە سنوورەكە و پێویستە هەوڵی جدی بدرێت بۆ رێگەگرتن لە كردەوە تیرۆریستەكانیان، هەروەها لەنێوبردنیان".

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەوە كاتەوە جگە لەوەی دۆخی سەنتەری كەركووك تێك چووە، جموجۆڵی داعشیش لە دەوروبەری كەركووك زیادی كردووە.










باسنيوز
Top