ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی تێکچوونی رێگای به‌رده‌م تونێلی هه‌ولێر - شه‌قڵاوه بڵاو دەکرێتەوە
تاهر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا له‌باره‌ی ههڵتهقینی قیڕی به‌رده‌م تونێلی هه‌ولێر - شه‌قڵاوه گوتی: "ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێگاوبانه‌وه هه‌یه و پرۆژهکەش له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و هێشتا رێگاكه ته‌واو نه‌بووه".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە دیاره ڕێگاکە به‌هۆی ئه‌و باران و كهشوههوایهوه تووشی رۆچوون هاتووه و رێگاکەش چاك ده‌كرێته‌وه.
هەر لەمبارەیەوە، هونه‌ر نووری، به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر گوتی: "ئه‌و بەشی ئەم ڕێگایە به‌رده‌م تونێلی كاوانیانه، ڕووبەرەکەشی تەنها 50 مه‌تره و ئه‌م شوێنه‌ش له 2014ه‌وه دیاری كراوه كه كێشه‌ی هه‌یه و پێویستی بهچاكردن هه‌یه، كۆمپانیایه‌ش پابه‌نده بهچاكردنهوهی، بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه وه‌ستاوه بهڵێندهرهكهش دەڵێت هه‌ركاتێك ده‌ست بهكاربكهمهوه ئه‌و كاته چاكی ده‌كه‌مه‌وه، هۆكاری تێکچوونی ڕێگاکەش به‌هۆی بوونی ئاوه له‌ژێر پرۆژه‌كه".
گوتیشی: "به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌وه‌ی ئه‌م ساڵه‌وه ڕووچوونی ڕێگاکە زیادی كردووه، ئه‌م شوێنه‌ش له 2014ه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و كۆمپانیا پابه‌نده بهچاکكردنهوهی و دوای وەرگرتنی پرۆژه‌كه‌ش تا دووساڵ چاکكردنه‌وه‌ی له ئەستۆی خودی کۆمپانیاکە ده‌بێت، بۆیه هاووڵاتیاین ئاگاداربن ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو نه‌بووه و وەرنەگیراوە، واته كۆمپانیاکە ده‌ست به‌كار ببێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان چاكی ده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سێ نووسراوی فه‌رمی له‌و باره‌وه هه‌یه كه دووپاتی ده‌كاته‌وه گرفت هه‌یه، به‌ڵام هاووڵاتییان دڵنیابن كه پرۆژه‌كه تەنها رێژه‌ی %86ی ته‌واو بووه و هێشتا کارکردن تێیدا ماویەتی
ڕوونیشیکردەوە، به‌ڵێنده‌ر چاوه‌ڕوانی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌ی كاش تاکو ده‌ست به پرۆژه‌كه بكاته‌وه.
باسنيوز
