نێچیرڤان بارزانى: گه‌شتیارى ده‌كه‌ینه سه‌رچاوه‌یه‌كى داهات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکدا لە وتارەکەیدا گوتی: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پله‌ى یه‌كه‌م و به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به كه‌رتى تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ بنیاتنانى كه‌رتى گه‌شتیارى. كه‌رتى تایبه‌ت ده‌توانێت بۆ بنیاتنانى ژێرخانێكى تۆكمه و فراوانى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێڕێت. ده‌بێ دۆخ و به‌سه‌رهاته‌كانى چه‌ند ساڵى سه‌ختى ڕابردوو ببنه په‌ند و وانه بۆ هه‌رێمى كوردستان".
ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ پێشانگه‌ى گه‌شتیاریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنێكى تایبه‌تى به‌ڕێز عبدالامیر الحمدانی وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و گه‌شتیارى و شوێنه‌وارى عێراقى ده‌كه‌م، به‌خێر بێن سه‌ر چاو، به‌ڕێزان سه‌رۆكى لیژنه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و گه‌شتیارى و شوێنه‌وار له په‌رله‌مانى عێراق، باڵیۆزان، دیپلۆماتكاران، كونسول و نوێنه‌رانى وڵاتانی بیانی له هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانیى مه‌ده‌نیى عێراق و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ر و میوانه به‌ڕێزه‌كان، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن.
خۆشحاڵم كه ئه‌م به‌یانییه، به‌شداریى ئه‌م چالاكییه ده‌كه‌م. هیوادارم پێشانگهكهتان سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانى خۆی به‌ڕێ بكات و ئه‌نجامێكى باشى لێ بكه‌وێته‌وه. ببێته هۆكارێك بۆ بره‌ودانى زیاتر به بوارى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان. سوپاس بۆ وه‌زاره‌ت و وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود، بۆ هاوكارى و پشتگیری‌یان له‌م چالاكییه.
سوپاسى ڕێكخهرانى پێشانگه‌ى گه‌شتیاریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست "میدل ئیست تۆریزم ئێكسپۆ" و ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى سه‌ر به وه‌زاره‌تى شاره‌وانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ده‌سته، به‌ڕێز مه‌وله‌وى جه‌بار ده‌كه‌م.
به‌ڕێزان،
هه‌رێمى كوردستان زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار و مادده‌یه‌كى خاوى زۆر باشى گه‌شتیارییه. ده‌كرێ زۆر زیاتر له‌وه‌ى كه هه‌یه ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه و بكرێته ناوه‌ندێكى دیارى گه‌شتیارى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. زۆرترین ئه‌و توخمانه‌ى تێدایه كه بۆ گهشتیارییهكى پێشكه‌وتوو پێویستن. له هه‌رێمى كوردستان هه‌ر چوار وه‌زرى ساڵ ده‌رفه‌تى گه‌شتیارى هه‌یه. وه‌رزی هاوین گه‌رمه، به‌ڵام وه‌رزه‌كانی دیكه باشن و كێشه‌یه‌ك نابێت.
سروشتێكى سه‌رنجڕاكێش، ده‌شت و دۆڵ، گرد و شاخ و چیا، چه‌م و ڕووبار و كانى، دارستان و سه‌دان شوێنه‌وارى مێژوویى، هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ن كه گه‌شتیارێك ده‌یه‌وێ بیبینێت. له هه‌موویشى گرنگتر ئاماده‌یى و ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى خه‌ڵكدۆست و میوانپهروهرى كوردستانه كه هه‌میشه حه‌زى له خۆشى و له ژیان، له ئارامى و ئاشته‌وایى یه. خه‌ڵكێكه هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ بیر و فه‌لسه‌فه‌ى گه‌شتیاریدا نییه.
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌و بواره به باشترین شێوه به‌كار بهێنرێت. هیوادارم ئه‌م پێشانگه‌یه بتوانێت له‌مڕووه‌وه خزمه‌تێكى باش پێشكه‌ش بكات و وه‌به‌رهێنه‌ران هان بدات بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى له بوارى گه‌شتیاریدا له هه‌رێمى كوردستاندا. ببێته هانده‌رێك بۆ هاتنى زیاترى گه‌شتیاران بۆ وڵاته‌كه‌مان له‌مساڵ و له ساڵانى داهاتوودا. وا بكات هه‌رێمى كوردستان ببێته خاوه‌نى باشترین خزمه‌تگوزاریى گه‌شتیارى و ڕووگهیهكى سه‌ره‌كیى گه‌شتیاران له ناوچه‌كه‌دا.
بێگومان ئه‌گه‌ر دۆخى سه‌ختى چه‌ند ساڵى ڕابردوو نه‌بوایه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانێكى فراوانى بۆ بره‌ودان و پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرد، هه‌ر له ڕێكخستنه‌وه و فراوانكردنى ژێرخانى گه‌شتیارییه‌وه، تا ده‌گاته پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزاری له هه‌موو بواره‌كاندا.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پله‌ى یه‌كه‌م و به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به كه‌رتى تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ بنیاتنانى كه‌رتى گه‌شتیارى. كه‌رتى تایبه‌ت ده‌توانێت بۆ بنیاتنانى ژێرخانێكى تۆكمه و فراوانى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێڕێت. ده‌بێ دۆخ و به‌سه‌رهاته‌كانى چه‌ند ساڵى سه‌ختى ڕابردوو ببنه په‌ند و وانه بۆ هه‌رێمى كوردستان. ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه هه‌رێمى كوردستان زۆرترین داهاتى خۆى نه‌ك له نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان، به‌ڵكو له كه‌رته‌كانى دیكه‌ى گه‌شتیارى، كشتوكاڵ و پیشه‌سازییه‌وه، دابین بكات.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه لێره‌دا ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم دووباره داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دارانى بیانى و ناوخۆیى بكه‌م تاكو بێن كار و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى گه‌شتیاریى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن. به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: زه‌مینه‌ى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان هێنده له‌باره، ده‌كرێ له چه‌ند ساڵى داهاتوودا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى قازانج بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران، هه‌روه‌ها بۆ هه‌رێمیش ژێرخانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى گه‌شتیارى بنیات بنرێت كه ببێته یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ركییه‌كانى داهات، سه‌دان هه‌زار ده‌رفه‌تى كاریش دابین بكات له هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا به هه‌بوونى سێ كه‌رتى به‌هێزى گه‌شتیارى، كشتوكاڵ و پیشه‌سازى ده‌توانێ خۆى له مه‌ترسى و ئه‌نجامه خراپه‌كانى پشتبه‌ستن به ته‌نیا كه‌رتى نه‌وت و غاز ڕزگار بكات. بۆیه دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات تا ڕێگه‌ى به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى گه‌شتیاریدا خۆش بكات و وا بكات سه‌رمایه‌ى زۆر گه‌وه‌رى بیانى و ناوخۆیى له كه‌رتى گه‌شتیاری بێته هه‌رێمى كوردستان. بره‌ودان و پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتیارى یه‌كێك له ئهولهویهتهكانى داهاتووى حكوومه‌ت ده‌بێت.
ده‌زانین هه‌ندێ جار یاسا و ڕێنماییه‌كان، هه‌ندێ جاریش ڕۆتین و ڕێكاره‌كان و كارگێرییهكى سست و له‌سه‌رخۆ، وایانكردووه وه‌به‌رهێنه‌ر دوودڵ بێت، یان دوور بكه‌وێته‌وه و نه‌وێرێت وه‌به‌رهێنان بكات! به‌ڵام لێره‌وه ده‌مه‌وێ هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكه‌مه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى چاكسازییه‌كانیدا هه‌رچى پێویسته ده‌یكات بۆ نه‌هێشتنى كه‌موكوڕییه‌كان و هه‌نگاو به هه‌نگاو زه‌مینه‌یه‌كى باشتر بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌موو كه‌رته‌كاندا فه‌راهه‌م ده‌كات.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه بووه كه ڕۆڵێكى گه‌وره بداته كه‌رتى تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و بره‌ودان به هه‌موو كه‌رته‌كانى ژیان له هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى كارا هاوبه‌ش و به‌شدار بێت. به‌دڵنیاییه‌وه له قۆناغه‌كانى داهاتوودا، ئه‌و به‌شدارى و هاوبه‌شییه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ پێشخستنى هه‌رسێ كه‌رتى گه‌شتیارى، كشتوكاڵ و پیشه‌سازى، گه‌وره‌تر و فراونتر ده‌بێت.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئێمه به ئومێده‌وه ده‌ڕوانینه داهاتووى پهیوندییهكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا. ده‌مانه‌وێ هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌موو كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق له چوارچیوه‌ى ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكه‌ین. هیوادارین باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، هانده‌رێكى دیكه بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داران تاكو ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بقۆزنه‌وه. ئه‌وان ده‌توانن لێره‌وه، له هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراقیش هه‌نگاو بنێن و سنوورى وه‌به‌رهێنانیان فراوانتر بكه‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ى عێراقه‌وه، له كاتێكدا به‌ره‌و جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌چین و به هه‌زاران خوشك و براى عێراقیمان له شار و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها له سنووره‌كانى وڵاتانى دراوسێوه بۆ سه‌یران و گه‌شتوگوزار ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و له هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى نیشان بده‌ن. له ده‌روازه و فڕۆكه‌خانه‌كان به زهردهخهیهكى جوان و به ڕوویه‌كى گه‌ش و مامه‌ڵه‌یه‌كى كوردستانییانه‌ى نه‌رم و خۆش، به‌گه‌رمى به‌خێرهاتن و پێشوازى له میوانانى ئازیزى كوردستان بكه‌ن.
كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ئاشته‌واییى گه‌لى كوردستان، ده‌بێ به هه‌موو كار و مامه‌ڵه‌كانى كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران و پۆلیس و كاربهڕێكهرانى ڕێگه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی زۆر باش دیار بێت. ئه‌وه‌ى دێته كوردستان ده‌بێ هه‌ست بكات به ئارامى له وڵات و له ماڵى خۆیه‌تى. خوشكێك، برایه‌كى ئازیز له هه‌ر ناوچه و شارێكى دیكه‌ى عێراقه‌وه بیه‌وێت بێته هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ هه‌ست بكات كه ڕێزلێگیراوه و هاتنى بۆ كوردستان مایه‌ى خۆشحاڵى یه.
وه‌ك ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت پێشبینییان كردووه و پلانیان بۆ داناوه، ڕاسته قه‌ره‌باڵخییه‌كی زۆر دروست ده‌بێت و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش بۆ سه‌لامه‌تیى هه‌مووان ئه‌ركى خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌تا بكرێت ده‌بێ هاوكارى و ئاسانكاریى زیاتر پێشكه‌ش به میوانانى خۆشه‌ویستی كوردستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داواش له سه‌یرانى و هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌م له كاتى گه‌شت و سهیرانكرندنا، ژینگه‌ى كوردستان بپارێزن.
له كۆتاییدا، دووباره به‌خێرهاتنى هه‌مووتان ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشى له ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان و "میدل ئیست تۆریزم ئێكسپۆ" ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگه‌یه. هیوادارم ده‌رگایه‌كى دیكه‌ى وه‌به‌رهێنان له بوارى گه‌شتیاریدا له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه و زۆر گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتنى كار و وه‌به‌رهێنانى تێدا ئیمزا بكرێت. پێم وایه گرنگه ئه‌م پێشانگه‌یه ببێته نه‌ریت و پێشهنگهیهكى ساڵانه و به‌رده‌وام بێت له هه‌رێمی كوردستاندا.
هیواى سه‌ركه‌وتن و ڕۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم
جه‌ژنه پیرۆزه له گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستان و هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌م
به‌خێر بێن
زۆر سوپاس.
باسنيوز
