گەرمیان.. سێ كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان 2 تۆمەتباری بە تۆمەتی دزینی عەرەبانەی هاووڵاتیان دەستگیر كردووە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 ی یاسای سزادانی عێراقی بەند كراون".
گوتیشی "هەروەها شۆفێری مینی پاسێكی بەتۆمەتی نەپاراستنی ئەمانەتی خەڵكی دەستگیر كردووە كە جانتایەكی ئافرەتان لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بەجێ ماوە و پارەی نێو جانتاكەی بردووە و ئێستا لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی كەلار و بەپێی مادەی 453 ی یاسای سزادانی عێراقی بەندكراوە".
باسنیوز
