سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە
بەهمەنی کاکە عەبدوڵا، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەناو پەرلەمان کۆبوونەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش دابەشکردنی پۆستی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لێژنە هەمیشەییەکانە".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی: "لە کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکاندا نوێنەری یەکێتی بەشداریی کردووە".
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨\٢\٢٠١٩ ئەنجام درا و تێیدا ڤاڵا فەرید وەک سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا، هەورەها هێمن هەورامی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی وەک سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا.
باسنیوز
