فڕۆکەخانەیەکی نیوزیلەندا بەهۆی مەترسییەکەوە داخرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 17-3-2019، پۆلیسی نیوزیلەندا رایگەیاندووە، کە زانیارییان لەبارەی بوونی ”کیسێکی گومانلێکراو“ لە پلیکانەی فڕۆکەخانەی دونەدین لە باشووری وڵات، پێ گەیشتووە.
هەروەک پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو کیسەوە، بە ناچاری فڕۆکەخانەکەیان داخستووە.
ئەو رووداوە دوای کوشتنی نزیکەی 50 هاووڵاتیی مسوڵمان دێت لە نیوزیلەندا، کە بە دەستی چەکدارێکی توندڕەوی سپیپێستەوە گیانیان لەدەست دا.
رۆژی هەینی 15-3-2019، چەکدارێکی تیرۆریست بە ناوی برێنتۆن تارانت، لەکاتی نوێژ و وتاری هەینی، بە چەک هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایس چێرچ لە نیوزیلەندا و 49 نوێژخوێنی کوشت و زیاتر لە 20ـی دیکەی بریندر کرد.
باسنيوز
