پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی بۆ فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژارد

پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی بۆ فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژارد
پەرلەمانتارێکی پارتی ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە فراکسیۆنی پارتی دەستەی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژارد.


هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۷/۳/۲۰۱۹ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەنجام دا و دەستەی سەرۆکایەتیی بۆ فراکسیۆن هەڵبژارد".


پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەش دا: "ئومێد خوشناو بە سەرۆکی فراکسیۆن، نەجات شەعبان بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆن، پێشەوا ھەورامانی گوتەبێژ، بەھمەن کاکە عەبدۆڵا بە بڕیاردەری فراکسیۆن لیزا فەلەکەدین"یش بۆ پەیوەندییەکانی فراکسێون هەڵبژێردراون."











باسنیوز
Top