پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی بۆ فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژارد
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۷/۳/۲۰۱۹ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەنجام دا و دەستەی سەرۆکایەتیی بۆ فراکسیۆن هەڵبژارد".
پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەش دا: "ئومێد خوشناو بە سەرۆکی فراکسیۆن، نەجات شەعبان بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆن، پێشەوا ھەورامانی گوتەبێژ، بەھمەن کاکە عەبدۆڵا بە بڕیاردەری فراکسیۆن لیزا فەلەکەدین"یش بۆ پەیوەندییەکانی فراکسێون هەڵبژێردراون."
باسنیوز
