بێگەرد تاڵەبانی: لە چەند ڕۆژی ئایندەدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

 بێگەرد تاڵەبانی: لە چەند ڕۆژی ئایندەدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی ئایندەدا کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبەکەی ئەنجام دەدرێت.



کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠١٩)، بێگەرد تاڵەبانی لەنێو پەرلەمانی کوردستانەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، پارتی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە و راسپێردراوە بە پێکهێنانی حکوومەت، ڕێککەوتنێکی سیاسی واژۆ کراوە، بەڵام ”تائێستا یەک کۆبوونەوەی فەرمی لەسەر پۆستەکان کراوە“.



ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”لە چەند ڕۆژی ئایندەدا دووەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت لەسەر پشکی یەکێتی، ئەوکاتە یەکێتی لەسەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە، قسەی خۆی دەبێت“.



بێگەرد تاڵەبانی باسیشی لەوە کرد: ”پێمان خۆشە ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە، هەموو لایەنەکان پێکەوە بەشدار بین، بۆ یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشتر پڕۆژەی خۆمان هەبووە“.



لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشەوە گوتی: ”دەچینە دانوستان بۆ لێژنەکانی ئەمڕۆ، ئێمە وەکوو یەکێتی چاومان لەسەر لێژنەی دارایی و پێشمەرگە و شارەوانییەکان، بەپێی پسپۆڕییەکان چاومان لەسەریەتی“.










باسنیوز
Top