سەرجەم پەرلەمانتارانی یەکێتی گەیشتنە پەرلەمانی کوردستان
زکری ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، ئێستا سەرجەم پەرلەمانتارانی یەکێتی گەیشتنە ھۆڵی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتی و بڕیارە کۆبوونەوەی فراکسیۆن بکرێت، ”لەوێش بڕیار دەدرێت لەسەر بەشداریکردنی یەکێتی لە کۆبوونەوەکە“.
ھاوکات فەیسەڵ عەباس، پەرلەمانتاری یەکێتی گوتی: رێواز فایەق لە رێگایە بۆ پەرلەمان و بابزانین چی دەبێت“.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێواز فایەق دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەممە ١٦ی ئاداری ٢٠١٩ی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی، بڕیاری حزبەکەی لایە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمان.
هەر لەمبارەیەوە باڵانبۆ محەمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠١٩ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک، جێگر و ئەندامانی لێژنە ھەمیشەییەکان ئەنجام دەدرێت و فراکسیۆنی یەکێتیش لە رێگەی نوێنەری خۆیەوە بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا دەکات.
باسنیوز
