هێرش جەباری: ئێستا تەنیا پارتی هەوڵێكی زۆر دایە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و سەركەوتووش دەبێ

هێرش جەباری: ئێستا تەنیا  پارتی هەوڵێكی زۆر دایە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و سەركەوتووش دەبێ
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بەردەوامن.



هێرش جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك-گەرمیانی پارتی، ڕاگەیاند، ئێستا پارتی لە هەوڵێكی زۆر دایە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و بە بڕیاری پارتی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی لە گفتوگۆدان لەسەر چارەنووسی كەركووك و چونەوەی پارتی بۆ كەركووك لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كە پەەیوەستە بە ئاساییبونەوەی دۆخی شارەكە و پارتی بە شێوەیەك دەگەڕێتەوە كە داواكانی جێبەجێ بكرێت و پارتی بە پەرۆشە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی شارەكە و هەوڵی جدی بۆ ئەو مەبەستە دەدرێت.



گوتیشی، ئێستا لیژنەیەكمان هەیە كە راستەخۆش دكتۆر كەمال كەركووكی سەرپەرشتیان دەكات كە گفتوگۆ دەكرێ بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك لەگەڵ لایەنەكانی‌تر، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵدانی جدی هەیە تاكوو كەركووك لەدەست ئەو عەسكەرتاری و دۆخە خراپە دەربهێنرێت و كۆتایی بەو رەوشە نالەبارە بێت.



لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی كەركووك لە هەموو ڕوویەكەوە نالەبارە و ئێستاش هەوڵ دەدرێت دۆخی پارێزگاكە ئاسایی بكرێتەوە.








باسنیوز
Top