ئومێد خۆشناو: کاتێکی کراوەمان نییە تا چاوەڕێی یەکێتی بکەین

 ئومێد خۆشناو: کاتێکی کراوەمان نییە تا چاوەڕێی یەکێتی بکەین
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە هەوڵ دەدەن بە زووترین کات، دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کارا بکرێتەوە و نەیشاردەوە کە ”کاتێکی کراوەمان نییە تا چاوەڕێی یەکێتی بکەین“.



ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: "یەکێک لە بابەتە ھەرە لەپێشینەکانی پەرلەمان، پرسی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانە، لەمبارەیەوە گفتوگۆکانمان بەردەوامە تا دەگەینە دەرئەنجامێک، ھەوڵ دەدەین بەزووترین کات دامەزراوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کارا بکرێتەوە، چونکە ئەو بابەتە پێویستی بە تەوافوقی نیشتیمانییە“.



لەبارەی پێداگریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەسەر چەند داواکارییەک، ئومێد خۆشناو گوتی: ”ئێمە ھیوادارین ئەو بابەتە بەبێ فراکسیۆنی یەکێتی ھەنگاوی بۆ نەھاوێژرێت، ھیوادارین ئەوانیش بێنە پێشەوە، گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەت ھەنگاوی خێراتر ببڕێت، بەڵام کاتێکی کراوەمان لەبەردەست نییە تا چاوەڕوانی فراکسیۆنی یەکێتی بکەین“.









باسنیوز
Top