داواده‌كرێت كورد به‌ یه‌ك لیست له‌ كه‌ركووك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات

داواده‌كرێت كورد به‌ یه‌ك لیست له‌ كه‌ركووك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات
سەرجەم فراکسیۆنە کورديیەکانی بەغدا، جگە لە نەوەی نوێ، بڕیاریانداوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کەرکووك، بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، تاکو ئێستا کۆبوونەوەیەك کراوە و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق سەرپەشتی کردووە و دەڵێت: "لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان کە بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بکرێت لە ناوچەدابڕاوەکان، بەدیاریکراویش کەرکووك".

هەوڵەکان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بەردەوامن، بەڵام وەك بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت: "هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە".

فراکسیۆنە کوردیەکان لەبەغدا ، لەگەڵ ئەوەدان کە سەرجەم هێزە کوردستانیەکان بەیەکەوە خاوەن یەک لیستی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی کە بەشداری لەپرۆسەی دەنگدان بکەن ، بۆچونکە تاڕادەیەک هەموو حزبە کوردیەکان پاڵپتشیان کردووە.

حزب و لایەنەکان لە کەرکووك لەیەك ریزدا وەستاون، بەڵام مەرج نيیە ئەم یەکڕیزییە لەهەڵبژاردنەکانیشدا هەبێت، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدان کە هێزە سیاسيیەکان بەیەکەوە لەهەڵبژاردن، بەڵام ئەم بابەتە هێشتا ماوە وەك خۆیان دەڵێن.

بۆنەکان نەورۆز و راپەرین کە پێکەوەن لە کەرکووك هەموو ساڵێك  لە کاتی ئاگری نەورۆزدا حزبەکان  کێشە و ناکۆکییان هەبووە کە چۆن و بە چ شێوەیەك بەیەك ریزی ئەو یادە بکەنەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ دەیانەوێت سەرجەم هێزە سیاسيیەکان پێکەوە و بن و بیکەنە سەرەتایەك بۆ یەک لیستی هێزە کوردیيەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی شارەکە.
k24-
Top