پیاوێك دوای 8 ساڵ دەزانێت ھەموو ئەندامانی خێزانەكەی لە ھەڵەبجە شەھید بوون
محەمەد حەمەئەمین، خەڵكی گوندی گۆمەلاری لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجەیە، لە كاتی كیمیایبارانی ھەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعسی عێراق، ئەو لە زیندانی ئێران دەبێت و ھاوسەری و منداڵەكانی لەو كاتە شەھید دەبن، بەڵام ئەو تا دوای ئازادبوونی نازانێت لە خێزانەكەیدا تەنیا خۆی بە زیندوویی ماوەتەوە.
محەمەد، لە ساڵی 1982 وەك دیلی جەنگ رەوانەی ئێران كراوە و دوای 8 ساڵ كاتێك لە 1988 شاری ھەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعس كیمیایباران دەكرێت تەواوی خێزانەكەی كە لە شەش ئەندام پێكھاتبوون شەھید بوون، بەڵام خۆی ئاگاداری ئەم كارەساتە نەبووە كە بەسەر خەڵكی شارەكە و خێزانەكەی ھاتووە، تا ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە و دەبینێت جگە لە شوێنەواری خانووییەكی خاپووركراو، ھیچ شتێكی دیكەی بۆ نەماوەتەوە.
k24-
