كەشناسی ھۆشداری دەدات

كەشناسی ھۆشداری دەدات
كەشناسی رایدەگەیەنێت، وەك پێشبینی كرابوو ئەمڕۆ شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەیە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "وەك پێشبینیمان كردبوو ئەمڕۆ شەممە بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانی گرتەوە بەتایبەتی لە پارێزگای دھۆك و شارۆچكەی زاخۆ و دەوروبەری رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەیە".
k24-
Top