ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له‌ناو دوكانه‌كه‌ی خۆیدا له زاخۆ دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی زاخۆ راگه‌یاند، ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه، له دوكانێكی گه‌ڕه‌كی "كیسته" نزیك له نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانووبه‌ره دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، ئه‌و هاووڵاتییه ناوی "محه‌مه‌ده" و له بنه‌ڕه‌تدا له نه‌ته‌وه‌ی توركمانه له كه‌ركووك، 10 ساڵ زیاتریشه هاتوونه‌ته زاخۆ له‌وێ نیشته‌جێبوونه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كێشه ده‌كه‌وێته خێزانه‌كه‌یان، ئه‌و پیاوه بڕیارده‌دات له دوكانه‌كه بژی، دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژ بێده‌نگ ده‌بێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كه پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی بۆنێكی ناخۆش له دوكانه‌كه دێت.
دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنه‌كه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌ڕابی دوكانه‌كه، ده‌ركه‌وت هاووڵاتییه‌كه له‌ناو دوكانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، هیچ شوێنه‌وارێكی لێدان و برینداربوون به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌وه نه‌بووه.
له ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
k24-
