فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی لە دایکبوونی بارزانی نەمر پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ڕوونیشکراوەتەوە، بارزانی باوکی رۆحیی گەلی کوردستان هەموو ژیانی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخان کرد و لەو رێیەوە رووبەڕووی هێزی داگیرکەرانی کوردستان و رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بووەوە.
فراکسیۆنی پارتی لەو پەیامەیدا ڕاشیگەیاندووە، "ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی، کە قوتابی و درێژەپێدەری کاروانی خەباتی بارزانی نەمر و شوێنکهوتووی ئهو ڕێ و ڕێبازهین ، پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆی گەلەکەمان، بە ئەنجامی خەباتی ئەو سەرکردە مێژووییەی کورد دەزانین و پارێزگاری لێدهکهین و لهپێناو کوردستانی بههێز و بهها نیشتمانی و پرهنسیپه دیموکراسیهکان خهبات دهکهین".
ڕێکەوتی 1903/3/14 و 116 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا مەلا مستەفا بارزانی، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد لە گوندی بارزان، لەدایک بووە.
دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی پارتی:
ڕاگهێنراوی فراکسیۆنی پارتی
له یادی ڕۆژی لهدایک بوونی بارزانی نهمر.
لە یادی لەدایکبوونی باوکی رۆحی و رێبەری شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و هەموو رێبوارانی رێگای رزگاریی کوردستان دەکەین.
بارزانی باوکی رۆحیی گەلی کوردستان هەموو ژیانی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخان کرد و لەو رێیەوە رووبەڕووی هێزی داگیرکەرانی کوردستان و رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بووەوە.
بە لەدایکبوونی بارزانی نەمر، کە هەر لە گەنجیییەوە سەرکردایەتیی شۆڕش و راپەڕینی لە دژی رژێمە ستەمکارەکانی عێراق کرد، خۆری ئومێدی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و رەتکردنەوەی ژیانی ژێردەستەیی، هەڵات.
ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی، کە قوتابی و درێژەپێدەری کاروانی خەباتی بارزانی نەمر و شوێنکهوتووی ئهو ڕێ و ڕێبازهین ، پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆی گەلەکەمان، بە ئەنجامی خەباتی ئەو سەرکردە مێژووییەی کورد دەزانین و پارێزگاری لێدهکهین و لهپێناو کوردستانی بههێز و بهها نیشتمانی و پرهنسیپه دیموکراسیهکان خهبات دهکهین.
لێرەوە بەڵێن بۆ سەرۆک بارزانی و جهماوهری کوردستان دووپات دەکەینەوە، کە بە پشتبەستن بە عەدالەت و زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بێ پسانەوەی بارزانی نەمر، داکۆکیی لەو پرەنسیپانە بکەین، کە بارزانی نەمر ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان لەپێناویاندا، تەرخان کرد.
هەزاران دروود و پهیمانی سۆزو وەفا بۆ گیانی پاکی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو و هەموو شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
فراکسیۆنی پارتی
لهپهرلهمانی کوردستان
٢٠١٩/٣/١٤
