800 ئه‌ندامی ئاكپارتیی دەسەڵاتداری توركیا بوون بە ئۆپۆزسیۆن
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه 800 ئه‌ندامی سه‌ر به ئاكپارتی له ناوچه‌ی بایراكلی سه‌ر به شاری ئیزمیر سه‌نگه‌ریان بۆ ناو جه‌هه‌په گواسته‌وه. ئه‌وان پێشتر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگیان به ئاكپارتی داوه، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موویان به‌ڵێنیان داوه ده‌نگ به جه‌هه‌په بده‌ن.
هاتنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئاكپارتی بۆ ناو جه‌هه‌په، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ئه‌نجام دراوه له ئیزمیر، هه‌موو ئه‌ندامه‌كان مه‌دالیای جه‌هه‌په‌یان پێشكه‌ش كراوه و به‌خێرهاتنیان لێ كرا.
هه‌فته‌ی رابردووش لە رووداوێكی تری سەنگەر گواستنەوەدا له مێردین، عه‌شیره‌تێك به 3 هه‌زار كه‌سه‌وه سه‌نگه‌ریان له‌ناو هه‌ده‌په‌وه بۆ ناو ئاكپارتی دەسەڵاتدار گواستبووه‌وه و به‌ڵێنیان دابوو ده‌نگ به ئاكپارتی بده‌ن.
باسنيوز
