كوردانی ئێزدی نامەیەكیان ئاڕاستەی وڵاتانی جیهان كرد
خەڵات باعەدری، بەرپرسی لقی باعەدرێی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش ڕایگەیاند: "ئامانجی گردبوونەوەكە ئەوەیە كە دەمانەوێت لە ناوەندی ئێزدیخانەوە كە باعەدرێیە، نامەیەك ئاڕاستەی جیهان بكەین سەبارەت ئەو بێدەنگییەی بەرانبەر بە ستەمكردن لە ئێزدییان دەبینرێت".
باعەدری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بینیمان لە كۆمەڵكوژیی ئەو ٥٠ كچە ئێزدییەی لە ناوچەی باغۆز سەریان بڕدرا، هیچ ناوەندێكی مافی مرۆڤ و رێكخراوێكی جیهانیی مافی مرۆڤ باسی ئەو كۆمەڵكوژییەی ناكنەكرد و هەستیشی پێ ناكەن، بۆیە ئێمەش ئیدانەی ئەو بێدەنگییە دەكەین".
ئەوەیشی خستە ڕوو: "مەبەست لەم گردبوونەوەیە، بۆ گوشار خستنەسەر تەواوی وڵاتانی جیهانە، بۆ ئەوەی كاری زیاتر بۆ رزگاركردنی رفێنراوانی تری ئێزدی بكەن".
KDP-
