نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئەژمارێك بەناوی رێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری كراوەتەوە، رونكردنەوەیەكی لەسەر بردنی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بڵاو كردوەتەوە، لێرەوە رایدەگەیەنین كە:

یەكەم_ وەزیری دارایی و ئابووری تەنها یەك ئەژماری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك هەیە كە ئەمە بەستەرەكەیەتی.

دووەم_ وەزیری دارایی و ئابووری هیچ لێدوانێكی بۆ هیچ میدیایەك نەبووە لەسەر بردنی ئەو بڕە پارەیەو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەیوەندی بەردەوام دایە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە.

نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دارایی و ئابووری
Top