یەکێتی داوای چەند پۆستێک لە پارتی دەکات
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠١٩ی نێوان شاندی باڵای پارتی و یەکێتیدا، باس لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پۆستەکانی یەکێتی لەو کابینەیە کراوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت ڕايگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لە جێگەی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکێتی داوای پۆستی وەزارەتی ناوخۆی کردووە. هەروەها ”گوتوویانە ئەگەر پشکمان لە وەزارەتی پێشمەرگە هەبێت وەک سەرۆک ئەرکان، گرفت نییە بەس وەک وەزارەت نایانەوێت".
هەروەها ئاشکرای کرد کە یەکێتی لە جێگەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، داوای پۆستێکی دیکەی کردووە.
هەر لەمبارەیەوە کەناڵی (کوردستان ٢٤) لە زاری پەیامنێرەکەیەوە بڵاوی کردەوە کە یەکێتی لە جێگەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، داوای جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
باسنيوز
