گەرمیان.. سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

گەرمیان.. سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی سێ کسی بە تۆمەتی دزیکردن لە شارەدێی ڕزگاریی سەر بە قەزای کەلار ڕاگەیاند.

ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕايگەیاند: "دوای سکاڵای چەن هاووڵاتییەک و ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە شارەدێی ڕزگاریی سەر بە قەزای کەلار دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، پۆلیسی شارەدێی ڕزگاری ۳ کەسی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد".

گوتیشی: "پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بە چەند حاڵەتێکی دزیکردندا ناوە، لەوانە دزینی ماتۆڕسکیل و مۆبایل و مۆلیدە و پەلەوەر و چەندین کەرەستەی دیکە کە پێکەوە لە شارەدێی ڕزگاری دزیویانن".

ئاماژەی بەوەش دا "ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".










باسنيوز
Top