بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لەبارەی دزرانی مووچەی نەخۆشخانەی شار هاتە دەنگ
عەمید ئاسۆ تەھا، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕايگەیاند، دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە کە پارەی فارمانبەرانی نەخۆشخانەی شار دزراوە، ”ئێمە وەکوو ھێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ گەشتینە شوێنی ڕووداوەکە و ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕمان لەسەر ئەو ڕووداوە دەست پێ کردووە".
بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بەوەش دا: ”بازگەمان لەتەواوی شەقامەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکان داناوە و ئەو کەسانەی ئەو دزییەیان کردووە، دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی دادگا دەکرێن".
کەمێک لەمەوبەر، بەرپرسی یەکێک لە بەشەکانی نەخۆشخانەی شار ڕايگەیاند، پارەی مووچەی تەواوی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی سلێمانی کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠١٩ بۆ دابەشکردنی بەسەر کارمەندەکان وەرگیرابوو، دزراوە.
باسنيوز
