پەرلەمان دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكان دەدات

پەرلەمان دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكان دەدات
بڕیارە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت و لە فراكسیۆنی یەكێتی تەنھا پەرلەمانتارێك بەشداری دەكات، مەبەست لە بەشداریكردنی ئەو پەرلەمانتارەش سوێند خواردنی یاساییە كە پێشتر سوێندی نەخواردووە".

وەیسی سەعید وەیسی، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە كوردستان24 گوت: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەپێی مادەی 28 و29 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكانی پەرلەمان دەدرێت.

گوتیشی: "بڕگەیەكی دیكەش بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادكراوە و پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی سوێندی یاسایی دەخوات".




K24
Top