یه‌كێتییەكان داوای پۆستی نوێ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كەن

یه‌كێتییەكان داوای پۆستی نوێ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كەن
بریاره‌ كاتژمێر 11ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 12ی ئادار/ مارسی 2019، شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ن.

عه‌مار نه‌جمه‌دین، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكایه‌تی شاندی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ، سه‌رۆكایه‌تی شاندی یه‌كێتی ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر بڕیار بوو یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام ئێستا هیچ كه‌سێكی دیارینه‌كردووه‌ و له‌ جێگه‌ی ئه‌و پۆسته‌ داوای پۆستی دیكه‌ ده‌كات.

ئاشكراشی كرد، به‌ گوێره‌ی به‌ دواداچوونه‌كان، یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێ گرنگ نییه‌ و ئێستا داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات.

له‌ وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌كانیش، كه‌ پێشتر بڕیاردرابوو پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌كێتی بدرێت، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی داوای پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات.

پێشتر پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر، رێككه‌وتنێكی سیاسییان واژۆكرد و به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌، پرسه‌كانی نێوانییان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی رێككه‌وتن.






K24
Top