شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

 شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە شەهیدان و قوربانییانی چەکی کیمیاوی، شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لە بەغدای پایتەختی عێراقە.



بەپێی زانیارییەکان، ئەو شاندەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدیی قوربانیی دەستی داعش و بابەتی قوربانییانی چەکی کیمیاوی و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە شەهیدان، لە بەغدایە و تائێستا چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە.



لەمبارەیەوە بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەندامی شاندەکە ڕاگەیاند، لەو سەردانەدا جگە لە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، ”کۆمەڵێک دیداری دیکەشمان دەبێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەبێت".







باسنیوز
Top