"یازدهی ئازار دەستکەوتێکی گرنگی شۆڕشی ئەیلوول و بەرهەمی خەبات و خۆڕاگریی گەلی کوردستان بوو"
له راگهیێنراوهكهی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه "ئەمڕۆ 49 ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازاری ساڵی 1970 دا لەنێوان سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و حکوومەتی ئەوساى عێراقدا تێدەپەڕێت. ئەم ڕێککەوتنە دەستکەوتێکی گرنگی شۆڕشی ئەیلوول و بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستان بوو لەپێناو مافە ڕەواکانیدا".
حكوومهتی ههرێمی كوردستان باسی بایهخ و گرنگی رێككهوتنهكهی ئهو سهردهمه دهكات و ئاماژه بهوهكراوه كه "ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازار، وێڕای ئەوەی دۆکیومێنتێکی گرنگی فەرمی بوو بۆ دانپێدانانی حکوومەتی عێراق بە مافی سیاسی و ئیداری و فەرهەنگیی گەلی کوردستان و ناساندنی شۆڕشە ڕزگاریخوازەکەی، وەک خەباتێکی ڕەوای خاوەن پەیام و ئامانجی نیشتیمانیی دروست، بەڵگەی ئاشتیخوازی و لێبوردەییی گەلی کوردستان و سەرکردایەتیی شۆڕشەکەشی بوو کە هەمیشە دیالۆگ و ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتە یەک بە دوا یەکەکانی عێراقدا بە بژاردەی سەرەکیی خۆیان داناوە".
حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێیوایه، یادکردنەوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازار، ڕێزگرتنە لە مێژووی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان و خواستی ئاشتیخوازانەی بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی، هاوکات وانە و پەندێکی مێژووییی گرنگیشە بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەی کە جگە لە بژاردەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و جێبەجێکردنی ڕاستگۆیانەی ڕێککەوتنەکان، هەر بژاردەیەکی دیکە، تەنها کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو دەخوڵقێنێت".
ههروهها ئاماژه بهوهكراوه كه "هەرێمی کوردستان، لە ئاستی عێراق و لەگەڵ گەلان و وڵاتانی ناوچەکەیشدا، هەمیشە هەڵگری پەیامی لێکگەیشتن و دیالۆگی سەردەمیانە و دۆستایەتیی ڕاستگۆیانە و ڕێزگرتنی ئیرادە و بەرژەوەندیەکانی هەموو لایەکە. دڵنیاشین کە ئەم دیدگا ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان، لای هەموو لایەک بە چاوی ڕێزەوە لێی دەڕوانرێت".
ئهنجوومهنی وهزیران، لەم یادە شکۆدارەدا، لەگەڵ ناردنی پەیامی ئاشتی و دۆستایەتیی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی بۆ سەرجەم گەلانی دۆست و وڵاتانی دراوسێ و جیهان، ڕێز و ستایش بۆ هەموو هەوڵ و لایەن و هەڵوێستی ئاشتیخوازانە و دۆستانە دەردەبڕێ. بە ئومێدی ئاشتی و برایەتیی بەردەوامیشه بۆ گەلانی ناوچەکە و هەموو جیهان"
k24-
