رۆژی سێشەممە وەزارەتی پێشمەرگە كۆده‌بێتەوە

رۆژی سێشەممە وەزارەتی پێشمەرگە كۆده‌بێتەوە
بڕیارە لە رۆژانی دابێ شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەبەستی پرسی مووچە و میزانیەی پێشمەرگە، سەردانی بەغدا بكات. بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، رۆژی سێشەممە وەزارەت كۆ دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیارە رۆژانی داھاتوو شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پرسی مووچە و میزانیەی ھێزی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و دڵنیایی و بەرچاوڕوونی وەربگرێت لەبارەی چۆنیەتیی ناردنی بەشی پێشمەرگە لە بودجەی گشتیی عێراق.

لای خۆیەوە، لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی كۆمەڵێك پرسی گرینگ كۆ ببێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانیش باسكردنی مووچە و میزانیەی پێشمەرگە دەبێت".

لەبارەی ناردنی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، لیوا بابەكر گوتی: "راستە پێشنیاز كراوە بۆ ئەوەی شاندێكی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات، بەڵام ھێشتا تەنھا پێشنیازێكە و نەچووینەتە نێو وردەكاریی چوونی شاندی پێشمەرگە بۆ بەغدا".

لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا، ماف و ئیمتیازاتی ھێزەكانی پێشمەرگە و پاسەوانی ھەرێمی كوردستان گەرەنتی كراوە و ئەركی حكوومەتی عێراقە لە كاتی خۆیدا مووچە و میزانیەی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات
kdp-
Top