باشماخ.. دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا

باشماخ.. دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ دەست بەسەرداگرتنی زیاتر لە یەك كیلۆ مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە بە نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕای گەیاندووە "كاتژمێر 4 ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەكشەممە 10/3/2019 یاریدەدەرێتیی ئاسایشی باشماخ دەستی گرت بەسەر بڕی یەك كیلۆ و 440 گرام و 40 سەنت مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاك لەگەڵ 24 حەبی هۆشبەر".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "خاوەنی مادە هۆشبەرەكە دانیشتووی شاری سلێمانییە و بەنیاز بووە بەنهێنی لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە "خاوەنی مادە هۆشبەرەكە دەستگیر كراوە و ڕادەستی دادگا كراوە بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی".











باسنيوز
Top