پاشەکەوتی مووچەی خانەنشینان ھەڵدەوەشێتەوە
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: بڕیارە پێش ھاتنی جەژنی نەورۆز، مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت ، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکاریی پێویست لەمبارەیەوە کراوە“.
ڕوونیشی کردەوە کە زیاتر لە ٢٢٣ هەزار خانەنشینکراو لە هەرێمی کوردستاندا هەن. گوتیشی: ”ئەو خانەنشینانەی کە پلە باڵا بوون و پێشتر پاشەکەوت لە مووچەکانیاندا کرابوو، پاشەکەوتی مووچەکانیان لادەبرێت و مووچەی شایستە وەردەگرن، بەڵام ھیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشینان و چاوەڕوانی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکرێت کە لە پەرلەمانی کوردستانە".
ڕۆژی هەینی ٨ی ئاداری ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند.
باسنیوز
